بابەتە
سەرەکیەکە: ئەندامێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، وێنەیەکی داناوە کە ژمارەیەک
هاوڵاتی عێراق پێ بە ئاڵای ئەمریکا و وێنەی ترەمپدا دەنێن دەڵێت، سەرۆک ترەمپ ئەمە
لەبیر ناکات.
لێدوانی
فەرمی: جۆو وێڵسۆن ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە سەکۆی " ئێکس "
رایگەیاند: میلیشیاکانی سەر بە ئێران عێراق بەڕێوەدەبەن و دەسەڵاتی دادوەری، سوپا
و حکومەتیان کۆنترۆڵ كردوە و لە دەوڵەت بەهێزترن.
زیاتر: ئەمریکا ملیۆنان دۆلار دەداتە عێراق، ئەمڕۆ رێپێوانێکیان رێکخستوە بۆ رۆیشتن
بەسەر ئاڵاکەمان و وێنەی سەرۆک ترەمپ دا، سەرۆك ترەمپ، هەرگیز لەبیری ناکات.