بابەتە سەرەکییەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندی ئیمڕاڵی (ده‌م پارتی)، لە شاری
ئیستانبوڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا په‌یامی ئۆجه‌لان رادەگەیەنێت.
راگەیەندراوی فەرمی: شاندی دەم پارتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ له زیندانی
ئیمڕاڵی سێیه‌مین دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجام ده‌دات، دواتر لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کۆتا پەیامی ئۆجەلان بڵاودەکەنەوە.
ئەمەش هەیە: سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكانی
گشتی ده‌م پارتی، تولای حاته‌م ئۆغۆللاری و تونجه‌ر باقرخان، ئه‌حمه‌د تورك، په‌رله‌مانتاری
ده‌م پارتی له ئیستانبوڵ، جه‌نگیز چیچه‌ك و فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆل پارێزه‌ری نوسینگه‌ی
یاسایی سه‌ده له شانده‌كه‌دا به‌شدارده‌بن.
زیاتر: بڕیارە کاتژمێر 5:00 پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی لە تورکیا بڵاوبکەنەوە، چاوەڕێدەکرێت، پەیامەکە بڕیاری گرنگی لەبارەی چەک دانان و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان لەخۆبگرێت