بابەتە
سەرەکیەکە: ئەمڕۆ دووهه‌مین دیداری یه‌كێتی له هەولێر به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت و لێپرسراوی
سكرتارییه‌تی دیداریش رایده‌گه‌یه‌نێت:" دیدار به‌تێڕ‌وانین و سیاسه‌تێكی نوێوه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌باته قۆتاغێكی نوێ".
لێدوانی فەرمی:
فه‌همی بورهان لێپرسراوی سكرتارییه‌تی دووه‌هه‌مین دیداری یه‌كێتی رایگەیاند، "دیدار
كۆنفرانسی یه‌كه‌می له موسڵ و دووه‌می له دهۆك ئه‌نجامدا، كۆنفرانسی سێیه‌میش،
لە کۆیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە دیداری یەکێتیی لە هەولێر دەبێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە:
رۆژی شەممە 15-2-2025 دووهەمین دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و بەدروشمی"بەدیدگایەكی
نوێ؛ بەهێزی و بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاری" لەپارێزگای موسڵەوە دەستیپێكرد.