بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هه‌مو
جۆره خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كی به ئاشكرا له مانگی رەمەزان - دا قه‌ده‌غه‌یه.
لێدوانی
فەرمی: عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند: داوا لە هەموو
لایەک دەکەین، رێز لە تایبەتمەندی و پیرۆزیی مانگی رەمەزان بگرن و دەرفەتەکە
بقۆزنەوە بۆ بەرزنرخاندنی بەهای رۆژوو و پاراستنی پیرۆزییەکەی.
ئەمەشی
وت: پێویستە هاوڵاتییان ڕێزی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مانگه بگرن و له هه‌ر
كار و ڕه‌فتارێک دور بكه‌نه‌وه كه هه‌ستی باوه‌ڕداران و ڕۆژوه‌وانان بریندار ده‌كات.
زیاتر:
هه‌مو جۆره خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كی به ئاشكرا له‌و مانگه‌دا قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نانه‌ت
هه‌مو دوكان و فرۆشگایه‌كی مادده كحولییه‌كان له‌م مانگه‌دا داده‌خرێن، ته‌نیا ئه‌و
چێشتخانانه به ڕۆژ ده‌كرێنه‌وه كه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه.
چی تر:
پێشێلکردنێکی ئەم رێنماییانە، خاوەنەکەی توشی رێکاری یاسایی دەکاتەوە، بەپشت بەستن
بە مادەی 1، 2 و 3 لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ، هەروەها ئەو کەسە بیانییانەی کە لە
وڵات‌دا کار دەکەن، لە حاڵەتی سەرپێچیکردنی ئەم رێنماییانەدا، روبەڕوی رێکاری
یاسایی دەبنەوە، لەوانەش دورخستنەوەیان لە عێراق.