بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکپارتی رایگەیاند، پێویستە هەمو چەکدارە کوردەکانی عێراق و سوریا، بە هەسەدەشــەوە
چەکەکانیان دابنێن.
لێدوانی
فەرمی: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاکپارتی کە
ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات بڵاویکردەوە: بێ گوێدانە ئەوەی چ ناوێک بەکار دەهێنێت،
دەبێت رێکخراوە تیرۆریستیەکە چەکەکانی دابنێت و خۆی داماڵێت بە هەمو پێکهاتە و
پاشماوەکانی لە عێراق و سوریا.
زیاتر: دەبێت هەمو چەکدارانی
کورد لە عێراق و سوریا بە هێزە کوردییەکانی سوریا - هەسەدەشەوە کە هاوپەیمانی ئەمەریکا
بون، چەکەکانیان دابنێن، هیچ دانوستانێک لەگەڵ تیرۆریستاندا
نییە و ناكرێت.
چی تر: لە
سایەی ئیرادەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیاوە، پرسی کورد چارە بوە و ئەمڕۆ گەیشتوینەتە ئەو قۆناغەی رایبگەیەنین
کە کاتی هاتوە بگەینە بە ئامانجی تورکیایەکی دور لە تیرۆر.