بابەتە
سەرەکیەکە: وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە بە ناوی
وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانییەوە لەبارەی دۆخی کارەبا بڵاودەکرێنەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان
رایگەیاند: لە هەندێ پەیج و ئەکاونتی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ
میدیا، هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە بە ناوی وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانییەوە
لەبارەی دۆخی کارەبا بڵاو دەکرێنەوە.
ئەمەش
هەیە: وەزارەتی کارەبا تەنیا لە رێگەی وتەبێژ و پەیجە فەرمییەکەیەوە، زانیاری و
داتای پێویست لەبارەی کار و چالاکی، بڕیار، لێدوان و رەوشی کارەبا بڵاودەکاتەوە.
زیاتر:
وەزارەتی کارەبا لە ماوەکانی رابردو دەستی بە پرۆژەی دابینکردنی کارەبای 24
کاتژمێری کردوە و لەو شوێنانەی لە پلانەکەی دایە، سەرکەوتو بوە لە دابینکردنی
کارەبای 24 کاتژمێری.
چی تر:
لە بەرامبەر هەر جۆرە هەوڵێک بۆ بە لاڕێدا بردنی رای گشتی و پێدانی زانیاریی هەڵە
لە بارەی دۆخی کارەبا، رێوشوێنی یاسایی دەرهەق ئەو کەس و لایەنانە دەگرینەبەر.