بابەتە
سەرەکیەکە: سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، پێشوازی لە پەیامی ئاشتی
ئۆجەلان دەکەین سەبارەت بە دۆزی کورد لە تورکیا.
پەیامی
فەرمی: شاسوار عەبدولواحید قادر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند: پێشوازی لە
پەیامی ئاشتی ئۆجەلان دەکەین سەبارەت بە دۆزی کورد لە تورکیا، بانگەوازەکەی بۆ
کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و هێنانەدی لاپەڕەیەکی نوێی پێکەوەژیان، دەرفەتێکی مێژوییە بۆ گەیشتن بە
ئاشتییەکی هەمیشەیی و راستەقینە.
ئەمەش
هەیە: ئاشتی ڕاستەقینە بە بەدیهێنانی دادپەروەری و رێزگرتنی یەکتر و دانپێدانانی
مافەکان بنیات دەنرێت، ئایندەیەک کە کورد و تورک بە هاوئاهەنگی پێکەوە بژین نەک
هەر دیموکراسی بەهێزتر دەکات بەڵکو زەمینە بۆ خۆشگوزەرانی و سەقامگیری ناوچەکە خۆش
دەکات.
زیاتر: ئێستا کاتی گفتوگۆ و ئاشتەوایی و پابەندبونە
بە داهاتویەکی هاوبەش.