بابەتە سەرەکییەکە:
گەنجێکی شاری هەولێر 10 ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییان دەبات
و رادەکاتە دەرەوەی وڵات.
زانیاری زیاتر:
گەنجێك کە شەریکی ئەندامێکی ژووری بازرگانی هەولێر بووە 10 ملیۆن دۆلاری خەڵكی
بردووە و رایکردووە بۆ وڵاتی بەڕیتانیا.
ئەمەش هەیە: گەنجەکە
پارەی بە ناوی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرەوە لە هاوڵاتیان وەرگرتووە، کەمترین پارە
شەش دەفتەربووە کە وەریگرتووە زۆرترین پارەش 650 دەفتەر بووە.
زیاتر: لە ئێستادا گەنجەکە هەڵاتووە بۆ وڵاتی بەڕیتانیا و وەڵامی هیچ یەکێک لەو هاوڵاتیانە
ناداتەوە کە پارەکەی بردوون.