دەم پارتی: بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی بۆ هەمو ئەرکێک ئامادەین

درێژتر لە هەواڵ 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان – دەم پارتی رایگەیاند، پێویستە دەوڵەت و دەسەڵات بۆ بەدیهێنانی هەلومەرجەکان پڕۆسەی ئاستی هەرچی پێویستبێت بیکەن.

لێدوانی فەرمی: ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی رایگەیاند: پاش بانگەوازەکەی ئۆجەلان تەواوی لیژنەکانی پارتەکە کۆبونەتەوە و بەردەوامیش دەبن، هەروەها جەختی لەوەکردەوە ئێمە وەک دەم پارتی بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازەکە بۆ هەمو ئەرکێک ئامادەین، تاوەکو زوتر بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پرۆسەکە خێراتر بکرێت.

ئەمەشی وت: نەک هەر تەنها لە تورکیا لە زۆر ناوچەی جیهان بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان پێشوازیلێکرا، ئەگەر بانگەوازی ئاشتی و دیموکراتی بەڕێز ئۆجالان لە هەمو جیهان دەنگی دابێتەوە، ئەمە نیشانی دەدات کە پرسی دیموکراسی تەنها لە تورکیادا سنوردار نابێت.

چی تر: یەکێک لەو شتانەی چاوەڕێ دەکرا، هەڵوێستی قەندیل بو، لەم روە چەندین لێکدانەوە هەبون، بەڵام پەکەکە راگەیاندراوێکی مێژویی بڵاوکردەوە و ئاگربەستی راگەیاند، وەک دەم پارتی دڵخۆشبوین بەم بڕیارە و هێزی بەم دەرفەتە بەخشی.

زیاتر: تورکیایەکمان دەوێت، تێیدا شەڕ بەشێوەیەکی هەمیشەیی بنبڕ بکرێت و ئاشتی هەمیشەیی بەقەرار بێت، بانگەوازەکە دەرفەتێکی گرنگە و پێویستە وەک هەنگاوێکی گرنگ سەیر بکرێت و دەوڵەت و دەسەڵات دەبێت ئەوەی پێویستە بیکەن بۆ ئەوەی هەلومەرجی پێویست بڕەخسێندرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا