مەزڵوم عەبدی: پێشوازی لە هەرکەسێک دەکەین گەلەکەمان لە هێرش و كوشتن بپارێزێت

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، ''پێشوازی لە هەر کەسێک دەکەین لە جیهاندا پشتیوانی لە مافەکانمان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان بكات.''

لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند،'' پێشوازی لە پاڵپشتی ئیسرائیل دەكەین، لە کاتێکدا گرژی و ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی ناوچەکە بەردەوامن.''

ئەوەشی وت: ''ئەگەر ئیسرائیل بتوانێت رێگری لە هێرشکردنە سەرمان بکات و کوشتنی گەلەکەمان رابگرێت، ئێمە پێشوازی لێدەکەین و پێزانینمان بۆی هەیە .''

هاوکات: مەزڵوم عەبدی لە وەڵامی پرسیارێکدا باسی لەوەشکرد، ئیسرائیل هێزێکی کاریگەرە لە ئەمریکا و رۆژئاوا و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا