بابەتە
سەرەکیەکە: راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە بە
تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەممەد شياع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردوە.
لێدوانی
فەرمی: مایک واڵتز راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە سەکۆی "ئێکس"
رایگەیاند: جەختی
لەسەر گرنگی هەنگاونان بەرە و پەیوەندییەکی پتەو لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە ئەمنییەکان و بازگانییە هاوبەشەکان
دەکەینەوە.
ئەمەشی وت: بڕیاری نوێنەکردنەوەی
دەستبەرداربون لە سزاکانی سەر هەناردەکردنی کارەبای ئێران یەکدەگرێتەوە لەگەڵ
ستراتیجیەتی زۆرترین فشاری سەرۆک ترەمپ لەسەر ئێران، و فشارەکان لەسەر ئێران زیاتر
دەبێت ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی توانای چەکی ئەتۆمی و پشتیوانیی
تیرۆر لە سەرانسەری ناوچەکەدا، لەناویاندا عێراق.
هاوکات: واڵتز پێشوازی لە
هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی وزە بۆ عێراق و هانی
حکومەتی عێراقی دا پێشوازی لە کۆمپانیاکانی وزەی رۆژئاوایی و ئەمریکی بکات بۆ کەرتی
نەوت و گازی عێراق.
زیاتر: داوای لە حکومەتی عێراق کرد لەگەڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی گرێبەستەکان و پێدانی
قەرزی کۆمپانیاکانی وزەی ئەمەریکا و هەروەها داوای کرد کە حکومەتی عێراق رێکخەرێکی
وەبەرهێنان بهێڵێتەوە بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ئەمریکیانەی کە دەیانەوێت وەبەرهێنان
بکەن و لە وڵاتەکەدا کار بکەن.
چی تر: راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی
سوپاسی سەرۆک وەزیرانی کرد، بۆ پابەندبونی بە پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی ئەمەریکا و
عێراق، هەروەها جەختی لەسەر پابەندبونی ئیدارەی ترەمپ کردەوە بۆ قوڵکردنەوەی
پەیوەندییە وزە و ئابورییەکانی نێوان هەردو وڵات بۆ ئەوەی سود بە هەردو گەلی
ئەمەریکا و عێراق بگەیەنێت.