بابەتە سەرەکییەکە: کەشناسی هەرێـمی کوردستان پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و
سبەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، لەگەڵ ئەوەش پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 1 – 3 ) پلەى سیلیزى بەراورد
بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ
زیاتر: کەشناسی
هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنج شەممە ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک
پەڵە هەور هاوکات، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلەى سیلیزى
بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.