نوخشە ناسیح دەبێتە پارێزگاری هەڵەبجە

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: نوخشە ناسیح قائیمقامی ئێستای هەڵەبجە، وەک پارێزگاری نوێی شارەکە دەستبەکار دەبێت.

لێدوانی تایبەت: سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەڵەبجە بە  BMCـی راگەیاند؛ پاش خانەنشین بونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری پێشو، نوخشە ناسیح قائیمقامی ئێستای هەڵەبجە، وەک پارێزگاری نوێی شارەکە دەستبەکار دەبێت.

هاوکات: بەمەش نوخشە ناسیح دەبێتە یەکەمین ژن لە هەرێمی کوردستان دا پۆستی پارێزگار وەربگرێت.

بیرخستنەوە: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لەدایكبوی ساڵی 1963ـە و ئێستا تەمەنی 62 ساڵە، شاهێن حەمە رەزا، جێگری پارێزگار، لەدایكبوی 1964ـە و ئێستا تەمەنی 61 ساڵە، بەگوێرەی بڕیارە نوێیەكەی حکومەتی هەرێم كە تەمەنی خانەنشینی بۆ 60 ساڵ كەمكردەوە، هەردوكیان لەروی یاساییەوە خانەنشین دەبن.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا