بابەتە
سەرەکییەکە: بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنوری
پارێزگای سلێمانی و بە دیاریکراوی لە سەنتەری شاری سلێمانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر
تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی ئەنجام دەدرێت.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،'' وەزارەتی کارەبا لە
سنوری پارێزگای سلێمانی و بە دیاریکراوی لە سەنتەری شاری سلێمانی هەڵدەسێت بەئەنجامدانی
تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی.''
ئاماژە
بەوەکراوە: سبەینێ شەممە 2025/3/15 کاتژمێر 10 تاقیکردنەوەکە دەستپێدەکات تاوەکو رۆژی
سێشەممە 2025/3/18 بەردەوام دەبێت و لەم نێوەدا کارەبای نیشتیمانی بەردەوام کارا دەبێت
ئەمەش هەیە: ''ئەم
تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی
کارەبا، بە ئامانجی دۆزینەوە و دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی سەر تۆڕەکانی
گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا.''
زیاتر: ئەم تاقیکردنەوەیە
هەموو گەڕەکەکانی ناوشار ناگرێتەوە و سنوردارە لە چەند شوێنێکی دەست نیشانکراو هاوکات، وەزارەتی کارەبا هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لە
ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.