بابەتە
سەرەکییەکە: سهرۆك وهزیرانی عێراق رایگهیاند، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق بە
پشتیوانی و هەماهەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
توانیان تیرۆریستێکی مەترسیدار بکوژن.
لێدوانی فەرمی:
محهمهد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "عێراقییەکان بەردەوامن
لە سەرکەوتنە سەرسوڕهێنەرەکانیان بەسەر هێزەکانی تاریکی و تیرۆردا.''
ئەوەشی وت: دەزگای
هەواڵگری نیشتمانی عێراق بە پشتیوانی و هەماهەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان
و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیان تیرۆریست عەبدوڵڵا مەکی موسڵح ڕفێعى بکوژن، کە بە (ئەبو خەدیجە) ناسراوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه: ئهو كهسه پۆستی بەناو (جێگری خەلیفە کە
بە والی عێراق و سوریا و بەرپرسی لیژنەی راسپێردراو و بەرپرسی نوسینگەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی
دەرەوە ناسراوە) هەیە، بە یەکێک لە تیرۆریستە مەترسیدارەکانی عێراق و جیهان دادەنرێت.