ترەمپ هەڕەشە دەکات و ئێران وەڵام دەداتەوە

جیهان 16 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سوپای ئەمەریکا هێرشێکی گەورەی بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکانی یەمەن ئەنجامدا و رایگەیاند، ئەم هێرشانە بەشێکن لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێک کە بەردەوامیان هەیە.

لەلایەکی ترەوە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا وتی: ئەگەر ئێران واز لە پشتیوانیکردنی حوسییەکانی یەمەن نەهێنێت، روبەڕوی وەڵامێکی ناخۆشی ئەمەریکا دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا: حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران هەرجۆرە دەستێوەردانێکی وڵاتەکەی لە یەمەن رەتکردوەو ئاماژەی بەوەکرد: حوسییەکان گروپێکی سەربەخۆن، هەر کەسێکیش هەڕەشەمان لێبکات وەڵامی شیاوی دەدەینەوە.

ئەمەش هەیە: وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەکردەوە، ئەمەریکا ناتوانێت سیاسەتی دەرەوەی خۆی بۆ ئێران وێنا بکات.

چی تر: سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا داوای راگرتنی دەستبەجێی هێرشەکانی ئەمەریکای بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا