ترەمپ: سبەینێ لەگەڵ پوتین قسە دەکەم

جیهان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین قسە دەکات و باسی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا دەکەن.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ سبەینێ سێشەممە، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا قسە دەکەم، دەمانەوێت بزانین دەتوانین کۆتایی بەم شەڕە بهێنین، رەنگە بتوانین، رەنگە نەشتوانین، بەڵام پێموایە چانسێکی زۆر باشمان لەبەردەستدایە.

زیاتر: سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە پەیوەندییەکەدا لەگەڵ سەرۆکی روسیا پرسی خاک و کۆنترۆڵکردنی وێستگە ئەتۆمییەکانیش تاوتوێ دەکەم.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا