بابەتە
سەرەکییەکە: بههۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی توركیاوه بۆ سهر باشوری كۆبانێ
9 هاوڵاتی مهدهنی کە ئەندامی یەک خێزان بوون کوژران و دوو هاوڵاتی دیکەش کە ئەندامی ئەو خێزانە بوون برینداربوون.
راگەیەندراوی
فەرمی: هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی
تورکیاوە بۆسەر گوندەکانی (قومجی) و (بەرخ بۆتان) لە باشوری کۆبانێ نۆ هاوڵاتی
کوژران کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون هاوکات، دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئامەش هەیە: هێرشهكه درەنگانی شەوی رابردوو بووە، ئەو خێزانەی کراونەتە ئامانج
کوردبوون و لە بواری کشتوکاڵدا لە باشوری کۆبانێ کاریان کردووە.