بۆ جارێکی دیکە کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی لەلایەن حوسییەکانەوە کرایە ئامانج

جیهان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ئەمڕۆ دووشەممە حوسییەکانی یەمەن کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکییان لە دەریای سوور کردە ئامانج.

راگەیەندراوی فەرمی: حوسییەکانی یه‌مه‌ن لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، بۆ جاری دووەم لە ماوەی 24 کاتژمێردا کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایی"هاری ترومان" لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج.

زیاتر: لە بەیاننامەکەدا باس لەوەشکراوە، چەکدارەکانی یەمەن سەرکەوتوو بوون لە پوچەڵکردنەوەی هێرشێکی هێزەکانی ئەمریکا کە خۆی بۆ ئامادەکردووە.

ئەمە لەکاتێکداییە: ئەمڕۆ دووشەممە ترەمپ راستەوخۆ فەرمانی دەرکرد کە پێگەی حوسییەکان لە سەرانسەری یەمەندا بکرێنە ئامانج و بەهۆیەوە لانیکەم  31 کەس کوژراون، ئەوەخراوەتەروو لە ناو کوژراوەکاندا چەن سەرکردەیەکی باڵای تێدایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا