وەزارەتی دارایی هەرێم: داهاتی مانگی شووبات رادەستی بەغدا کرا

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بڕی 48 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی مانگی شووبات رادەستی بەغدا کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، لە بەشی گەنجینەی فیدراڵی داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.''

ئەمەش هەیە: ئەو پارەیە داهاتی مانگی شوباتی ئەمساڵە، کە بڕەکەی زیاتر لە 48 ملیار دینارە و بەشێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.                                                                                

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا