قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی فەخری یانەی وەرزشی سلێمانی دەستنیشانکرا

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، وەک سەرۆکی فەخری یانەی وەرزشی سلێمانی دەستنیشانکرا.

لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند: مێژوی وەرزش لە سلێمانی بە یانەی وەرزشیی سلێمانییەوە گرێ دراوە و چەندین نەوەی خەڵکی سلێمانی بیرەوەرییان لەگەڵ ئەم یانەیەدا هەیە، یانەی سلێمانی یانەی دایکە و دەبێت لەم قۆناغەدا شوێن و پێگەی شیاوی خۆی بۆ بگەڕێتەوە.

ئەمەشی وت: لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە کۆبومەوە، گفتوگۆی تێروتەسەلمان کرد لەبارەی چۆنییەتی بوژانەوە و گەشەپێدانی یانەکە کە لە ئێستادا خاوەنی چەندین تیپە لە بوارە جیاوازە وەرزشییەکاندا.

زیاتر: بە شانازییەوە بەندەیان وەک سەرۆکی فەخری یانەکە دەستنیشان کرد و بڕیارماندا لە ماوەیەکی کورتدا پلانێکی تۆکمە بۆ پێنج ساڵی داهاتوی یانەکە ئامادەبکرێت تا بە هەوڵ و هیمەتی هەمو لایەکمانەوە یانەی سلێمانی بگەیەنینەوە ئەو ئاستەی کە شایستەی ناوبانگ و مێژوە پڕشنگدارەکەیەتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا