بەڕێوبەری ئاوی سلێمانی: بەهۆی کەمی بارانبارین ئەگەر هەیە ئەمساڵ کێشەی کەم ئاوی هەبێت

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ رێژەی بارانبارین کەمبووە ئەگەری ئەوە هەیە ئەمساڵ کێشەی کەم ئاوی دروست بێت.

لێدوانی تایبەت: بەختیار تاھیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە بی ئێم سی راگەیاند، تاوەکو ئێستا 300 ملیم باران لە شاری سلێمانی باریووە ئەمەش زۆرترین رێژەی بارانبارینە لە هەرێم.

باسی لەوەشکرد: ئەمساڵ وەک ساڵانی رابردوو کانیاوی سەرچنار نەبوژاوەتەوە ئەگەر باران نەبارێت بە تەواوی ئاوی کانیاوەکە کەم دەکات.

ئەوەشی وت: بەشێک لە ماڵەکانی سنوری سلێمانی تاوەکو ئێستا تۆڕی ئاویان پێنەگەیشتووە و  لە ئێستادا خراونەتە پلانەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی هاویندا بێ ئاو نەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر رێژەی بارانبارین زیاد نەکات بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی ئەمساڵ بێ ئاو دەبن بە تایبەت ئەو گەڕەکانەی دەکەونە سەر کانیاوی سەرچنار.

دەشڵێت: بەشێک لە سیتییەکان ئێستاش بە تانکەر ئاو لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا دەکەن، بە تەواوبونی پرۆژەی پەرەپێدانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان بەشێک لە سیتییەکان ئەو گرفتەیان نامێنێت.

هاوکات: بەڕێوبەری ئاوی سلێمانی وتیشی، لە ئێستادا هێنانی هێڵی سێیەمی ئاوی دوکان خەریکە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەمەش گرفتی کەم ئاوی چارەسەر دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا