بابەتە
سەرەکیەکە: بەگوێرەی
ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویکردوەتەوە ئەمڕۆ موچەی 13
شوێن دابەشدەکرێت.
ئەوەی
پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی ئازار 2025 موچەی مانگی
شوباتـی 13 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەشدەکرێت کە ئەمانەن؛ کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا،
ئەوقاف و کاروباری ئاینی، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی
ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم، پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)، یەکەکانی 70 و 80،
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی
زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن.
زیاتر: هەر
بەگوێرەی خشتەکە، بڕیارە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ
سێشەممە، کۆتایی پێبێت.