بابەتە سەرەکیەکە: زانــكۆی
ســلــێمـانـی بەهەماهەنگی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یەكەمین كۆنفڕانسی
زانستیی نێودەوڵەتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدات.
راگەیەندراوی فەرمی: زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە: زانــكۆی
ســلــێمـانـی بەهەماهەنگی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و هەریەك لە
زانكۆكانی (كۆیە، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، گەرمیان، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی
گەرمیان، كۆمار، تیشكی نێودەوڵەتی و قەیوانی نێودەوڵەتی)، "بەدروشمی سەرۆك
مام جەلال ڕاستی و هەڵوێستە مێژووییەكان"، یەكەمین كۆنفڕانسی زانستیی
نێودەوڵەتیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدات.
ئەمەش هەیە: كۆنفڕانسەكە،
بەسەرپەرشتی كۆسار محەمەد عەلی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و باڵیۆز دکتۆر محمد صابر
اسماعیل سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، لە رۆژانی 3 و 4ـی تشرینی
یەكەمی 2025 لە هۆڵەكانی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كە هاوكاتە لەگەڵ
هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال.
دەقی راگەیەندراوەکەی زانکۆی سلێمانی؛
زانــكۆی
ســلــێمـانـی بەهەمئاهەنگی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و هەریەك لە
زانكۆكانی (كۆیە، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، گەرمیان، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی
گەرمیان، كۆمار، تیشكی نێودەوڵەتی و قەیوانی نێودەوڵەتی)، بەدروشمی (سەرۆك مام
جەلال ڕاستی و هەڵوێستە مێژووییەكان)، یەكەمین كۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی
سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدات.
كۆنفڕانسەكە، بەسەرپەرشتی (پڕۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد عەلی) سەرۆكی
زانكۆی سلێمانی و باڵیۆز (دکتۆر محمد صابر اسماعیل) سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك
جەلال تاڵەبانی، لە ڕۆژانی (٣ و ٤)ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥ لە هۆڵەكانی كۆنگرێسی
زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كە هاوكاتە لەگەڵ هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك
مام جەلال.
كۆنفڕانسەكە، (نۆ) تەوەری زانستی دەربارەی (ژیاننامە و كەسایەتی
سەرۆك مام جەلال، ڕەهەندی سیاسی و هزری و شۆڕشگێری سەرۆك تاڵەبانی، ڕۆڵی لە
چەسپاندن و سەروەری یاسا، ڕۆڵ و كاریگەری سیاسەتی سەرۆك مام جەلال لە گرنگیدان
بە پرس و مافەكانی ژنان، كاریگەرییە ئەرێنییەكانی لەسەر سەقامگیری و هاوسەنگیی
سیاسی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، ڕۆڵی لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا، ڕۆڵی
لە بەدەستهێنان و دابینكردنی مافەكانی نەتەوەی كورد لە هەر چوار پارچەكەی
كوردستان و مافی نەتەوەكانی ترو كەمایەتییەكان لە عێراقدا، ڕۆڵی لە ڕەوتی ئازادی
ڕادەبڕین و مافی مرۆڤ و ئازادی میدیا و چاپەمەنی لە هەرێمی كوردستان و نەخش و
جێدەستی لە بواری سیاسی و دبلۆماسیەتی گشتیدا) لەخۆدەگرێت.
کاتە گرنگەکانی کۆنفڕانس:
١٦/ ٠٢/ ٢٠٢٥ ڕاگەیاندنی کۆنفڕانس.
٢٢/ ٠٤ / ٢٠٢٥ کۆتا کاتی وەرگرتنی پوختەی توێژینەوەکان.
٢٠٢٥/٠٥/٠١ وەڵامدانەوەی پوختە پەسەندکراوەکان.
٠١ / ٠٨ / ٢٠٢٥ دوا کات بۆ ناردنی توێژینەوەکان بە تەواوکراوی.
٠١ /٠٩ / ٢٠٢٥ ڕاگەیاندنی توێژینەوە پەسەندکراوەکان.
٣ – ٤/ ١٠ / ٢٠٢٥ ئەنجامدانی کۆنفڕانس لە زانکۆی سلێمانی ــ هۆڵەکانی کۆنفڕانس دەبێت.