بابەتە
سەرەکیەکە: قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، لیژنه‌کان گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان زیادكردوه
و رێگه ناده‌ن هیچ خواردنێکی نا ته‌ندروست یان به نرخی زۆر بدرێت به هاوڵاتیان.
راگەیەندراوی
فەرمی: قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە: ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، له‌گه‌ڵ ده‌زگا
ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان كۆبوه‌وه و پلانێكی هاوبه‌ش دانرا
بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز، رۆژانی عارفه و جه‌ژنی ره‌مه‌زان
چالاكییه ئاینی و هونه‌ری و كلتورییه‌كان به سه‌ركه‌وتوی و شێوازێكی شارستانی
به‌ڕێوه بچن.
زیاتر:
هەر لە کۆبونەوەکەدا، سه‌باره‌ت به كوالێتی و نرخی خواردن و پێداویستییه‌كان، ئاوات محەمەد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ لیژنه هاوبه‌شه‌كان گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان زیاتر كردوه و رێگه ناده‌ن هیچ
خواردن و پێداویستییه‌كی نا ته‌ندروست به نرخی زۆر بدرێت به هاوڵاتیان، هه‌روه‌ک
چۆن له رۆژانی مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا به هه‌وڵی ئه‌و لیژنانه نرخی خۆراک و
پێداویستییه‌كان به‌راورد به مانگی پێشتر‌و ساڵی رابردو به‌رزنه‌بونه‌ته‌وه.
دەقی
راگەیەندراوەکەی قائیمقامییەتی سلێمانی؛
قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان
كۆبووه‌وه‌و پلانێكی هاوبه‌ش دانرا بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز و رۆژانی
عارفه‌و جه‌ژنی ره‌مه‌زان چالاكییه ئاینی و هونه‌ری و كلتورییه‌كان به سه‌ركه‌وتووی
و شێوازێكی شارستانی به‌ڕێوه بچن.
له میانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه ئه‌مڕۆ 18/3/2025 له دیوانی
قائیمقامیه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی دانیشتوانی سلێمانی كرد، باسی له‌وه كرد كه بۆ یادی
نه‌ورۆز چه‌ند چالاكییه‌كی هونەری و کلتوری له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
له‌ناو شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێن، شوێنی چالاكییه‌كانیش بریتی ده‌بن له (شه‌قامی
سالم، گردی مامه‌یاره، ناو پاركی ئازادی، بناری گۆیژه)، له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ش
بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و هێمنی ره‌وشه‌كه مه‌فره‌زه‌ی هاوبه‌شی هێزه
ئه‌منییه‌كان و هاتووچۆو تیمه‌كانی ته‌ندروستی ئاماده ده‌بن و رێگه نادرێت هیچ
كارێكی نایاسای و ناشارستانی ئه‌نجام بدرێت.
له‌باره‌ی پێشوازی له گه‌شتیاران له رۆژانی پشووی نه‌ورۆز و جه‌ژنی
ره‌مه‌زاندا، ئاشكرایكرد پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار له ناوچه‌كانی
ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه بێنه سلێمانی، له‌و رووه‌شه‌وه ئاماده‌كاری كراوه
بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ی شوێنی مانه‌وه‌و خواردن و پشودانیان نه‌بێت.
قائیمقامی سلێمانی تیمه‌كانی راسپارد له هه‌رشوێنێك كۆبوونه‌وه‌ی
هاوڵاتیان هه‌بێت ئاماده‌بن به‌تایبه‌ت ئێواره‌ی نه‌ورۆز و چه‌ند رۆژێك پێش جه‌ژنی
ره‌مه‌زان له بازاڕه‌كاندا.
سه‌باره‌ت به كوالێتی و نرخی خواردن و پێداویستییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد
كه لیژنه هاوبه‌شه‌كان گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان زیاتر كردووه و رێگه ناده‌ن
هیچ خواردن و پێداویستییه‌كی نا ته‌ندروست یان به نرخی زۆر بدرێت به هاوڵاتیان،
هه‌روه‌ك چۆن له رۆژانی مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا به هه‌وڵی ئه‌و لیژنانه
نرخی خۆراك و پێداویستییه‌كان به‌راورد به مانگی پێشتر‌و ساڵی رابردوو به‌رزنه‌بونه‌ته‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له‌كاتی چالاكییه‌كان به‌تایبه‌ت له
ئێواره‌ی نه‌ورۆزدا كه‌مترین شه‌قام به‌ڕووی ئۆتۆمبێلدا به‌ربه‌ست بكرێت، تیمه‌كانی
هاتووچۆش ئاماده‌ده‌بن و له‌هه‌ر دۆخێك‌دا بڕیاری پێویست ده‌ده‌ن.
تایبه‌ت به جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری كراوه
بۆ چه‌ند رۆژێك به‌رله جه‌ژن و دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی له بازاڕه‌كاندا، له
رۆژانی جه‌ژندا له نزیك گۆڕستانه‌كان و دواتر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوشار و
ده‌ره‌وه‌ی شار تیمی ئه‌منی و ته‌ندروستی ئاماده‌ده‌بن بۆ رێگری له هه‌ر حاڵه‌تێكی
نه‌خوازراو.
له كۆتایدا قائیمقامی سلێمانی جارێكرتر پیرۆزبایی له ته‌واوی
دانیشتوانی سلێمانی كرد‌و ئومێدی خواست بۆنه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له كه‌شێكی
ئارام و خۆشدا به‌ڕێوه‌بچن.