قەرەیلان: تورکیا شەڕ یان ئاشتی بوێت ئێمە ئامادەین

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، پێویستە نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی ئازادکردنی ئۆجەلان بێت، چونکە ئازادکردنی ئۆجەلان و چارەسەری کێشەی کورد گرێدراوی یەکن.

لێدوانی فەرمی: موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سترێک تیڤی رایگەیاند؛ پڕۆسەی ئاشتی بۆ گەلی کورد و تورکیش گرنگە و بۆ سەرخستنیشی دەبێت زەمینە بڕەخسێندرێت و زمانی دەوڵەتی تورکیایش ئاشتیانە بێت نەک زمانێکی دوژمندارییانە.

ئەمەشی وت: هەنگاوە مێژویەکانی وەک بەستنی کۆنگرە، هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانان، بە پرۆسەیەک دێتە ئاراوە کە ئۆجەلان بتوانێت بە شێوەیەکی ئازاد رێکخستن بکات و بەڕێوەیی ببات، دەبێت دەوڵەتیش هەموارکردنەوەی یاسایی ئەنجام بدات و دەرفەتی بۆ بڕەخسێنێت، وتیشی؛ پێویستە نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی ئازادکردنی ئۆجەلان بێت، چونکە ئازادکردنی ئۆجەلان و چارەسەری کێشەی کورد گرێدراوی یەکن.

چی تر: ئەگەر باسی تیرۆر بکرێت، دەوڵەتی تورکیا 100 ساڵە کورد تیرۆر دەکات، ئەگەر ئەوەی ئێمە دەیکەین تیرۆر بێت، ئەوە دەوڵەتی تورکیا لەوە زیاتر تیرۆری کردوە، ئێستا هەندێک باسی هەستیاری دەکەن؛ ئایا گەلی کوردیش هەستیاری نییە؟ بێگومان کە هەیانە.

هاوکات: قەرەیلان ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمەش دەمانەوێت لە ئێستاوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین، ئێمە دەمانەوێت ئاشتی دروست بکەین، بەڵام بۆ ئەوەی ئەمە کاربکات، سەرەتا دەبێت ئەو زمانەی کە بەکاردێت زمانی ئاشتی بێت نەک زمانی دوژمنایەتی، بێ گومان عەقڵیەتیش دەبێ عەقڵیەتی دۆستایەتی بێت نەک دوژمنایەتی، بەڵام ئێستا دەبینین؛ زمانیان پڕە لە ئاگر، پڕە لە دوژمنایەتی زمانیان ئاگری لێدەبارێت.

زیاتر: سەبارەت بە لێدوانەکەی وەزیری بەرگریی تورکیا کە دەڵێت پەکەکە بەبێ مەرج چەک رادەست بکات، قەرەیلان وتی؛ کێ خۆی رادەستی ئێوە دەکات؟ هەمو ئەوانەی باسیان دەکەیت فیدایین؛ هەمویان بۆ مەبەستێکی پیرۆز بونەتە شۆڕشگێڕ، ئەم جۆرە رەفتار و لێدوانانە گونجاو نین و دەبنە هۆی تێکدانی پرۆسەی چارەسەری و پێویستە تورکیا هەنگاوی پێویست بنێت، ئێمە بۆ هەر ئەگەرێکی شەڕ، ئاشتی و پرۆسەی چارەسەری ئامادەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا