ئەنجومەنی دادوەری: ساڵی رابردو زیاتر لە 12 هەزار حاڵەتی جیابونەوە تۆمارکراوە

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، ئاماری هاوسەرگیری و جیابونەوەی ساڵی 2024 بڵاوكردەوە و رایگەیاند، 12 هەزار و 384 حاڵەتی جیابونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە.

راگەیەندراوی فەرمی: ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: ئاماری ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری و جیابونەوە لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بوە؛ 51 هەزار و 18 مامەڵەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە و 12 هەزار 384 حاڵەتی جیابونەوەی هاوسەرانیش تۆمارکراوە.

ئەمەش هەیە: هەر بەگوێرەی ئامارەکەی ئەنجومەنی دادوەری، ساڵی رابردو سێ‌ هەزار و 91 مامەڵەی پەسندكردنی مارەبڕینی دەرەكی ئەنجامدراوە، هەروەها ئەوەشخراوەتەرو، ئەنجامدانی پڕۆسەی هاوسەرگیری لە هەولێر و گەرمیان زیادیكردوە و لە سلێمانی و دهۆک كەمیكردوە.

چی تر: هەروەها، ساڵی رابردو مامەڵەی حاڵەتەکانی تەڵاق و لێک جیابونەوەی هاوسەران لە هەولێر، کەرکوک - گەرمیان کەمیکردوە و لە سلێمانی و دهۆک زیادیکردوە، زۆرترین حاڵەتی جیابونەوەش لە سنوری سلێمانی بوە.

هاوکات: رێژەی هاوسەرگیری بە پێی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرەیە، 18 هەزار و 522 حاڵەت لە سلێمانی، 17 هەزار و 591 حاڵەت لە هەولێر، 12 هەزار و 199 حاڵەت لە دهۆک، دو هەزار و 706 حاڵەت لە کەرکوک - گەرمیان.

زیاتر: رێژەی جیابونەوەی هاوسەران بە پێی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە، پێنج هەزار و 745 حاڵەت لە سلێمانی، سێ هەزار و 878 حاڵەت لە هەولێر، دو هەزار و 33 حاڵەت لە دهۆک، 728 حاڵەت لە کەرکوک - گەرمیان.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا