سبەی دیداری یەکێتی لە سلێمانی دەبێت

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بڕیارە سبەی چوارشەممە دیداری دووەمی یەکێتی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

راگەیەندراوی فەرمی: سکرتاریەتی لیژنەی باڵای دیدار رایگەیاند، دیداری یەکێتی  لە شاری سلێمانی کۆمەڵێک تەوەرەی گرنگ لە خۆدەگرێت کە میوانداری  روانگەی تێکۆشەر و هەڤاڵانی شارەکە و سنووری چەمچەماڵ دەکات لەسەر سیاسەت و پرسەکانی یەکێتی و رێوشوێنەکانی گەشەپێدان و ئەبدەیتکردنەوەی ئۆرگانەکانی حزب .

زیاتر: بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراو دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە، یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری 12/3/2022دەستپێکرد و لە 31/5/2022 کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاوازەکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا