ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا دەکرێت

کوردستان 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ئەمڕۆ سێشەممە لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی سێ رەوانەی بەغدا دەکرێت.

کێ وتی: پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی سێ ئامادەکراوە و ئەمڕۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت.

ئەوەشی وت: ئەو كێشانەی ماوەكانی رابردوو لە لیستی موچە هەبوون بەشێوەیەکی ریشەیی چارەسەركراون.

زیاتر: پێشەوا هەورامی دەشڵێت، ئەگەر بەغدا رەخنەی لە لیستەکە هەبێت شەش بۆ حەوت ڕۆژێک لەبەردەست دەبێت بۆ چارەسەرکردن، بۆیە هیچ هۆکارێک نابێت بۆ نەناردنی موچە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا