کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و نمە باران دەبارێت

کوردستان 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە، کەشى ئەمڕۆى ناوچەکەمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى لاوازى دەریاى ناوەڕاست لەسەر ناوچە سنورییەکان، ناوچە شاخاوییەکان و بەرزەکان بە شێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ دەبێت و پلەکانی گەرما 1 پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

چی تر: سبەی چوارشەممە, ناجێگیرى لە کەشى ناوچەکەمان بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە جیاجیاکان بەردەوام دەبێت و لەگەڵ ئەگەرى هەورە بروسکە، هەروەها نمە بارانى کەم لەسەر ناوچە جیاجیاکان دەبارێت و خێراى با زیاد دەکات، پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا