ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق حەوت بەڕێوەبەری گشتی دورخستەوە

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بە دورخستنەوەی حەوت بەڕێوەبەری گشتی لە کارەکانیان و دانانی 17 بەڕێوەبەری دیکە لە وەزارەتە جیاوازەکان.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: دوێنێ سێشەممە، محمد شیاع سودانی سەرۆکایەتی 11ـیەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، کە شایەتحاڵی دەنگدان بو بۆ دەرکردنی "سێ" لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی شارەوانی بەغدا.

بۆچی: لە بەرپرسیارێتییە کارگێڕییەکانیان شکستهێنانیان هێناوە بەتایبەتی لە چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی شەپۆلی بارانبارینی ئەم دوایەی ناوچە جیاوازەکانی پایتەخت.

هاوکات: دەرکردنی "چوار" بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کارەبا بەهۆی کەمی هەڵسەنگاندنیان بۆ باشتركردنی دۆخی كارەبا.

چی تر: هەروەها هەر لە کۆبونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بە دانانی 17 بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتە جیاوازەکان،و سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، کە دانانی بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە پرۆسەی هەڵسەنگاندن و لێپرسینەوە بێبەرییان ناکات.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا