هە|

کۆسرەت رەسوڵ عەلی: کەرکوک کوردستانییە

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: کۆسرەت رەسوڵ عەڵی پەیامێکی بەبۆنەی یادی 34 ساڵەی راپەڕینی شاری کەرکوک و جەژنی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە.

چی وت: ناوبراو رایگەیاند: لە دوای 34 ساڵ بە هەمان رۆحیەتی جارانەوە و بە دەنگێکی دلێری کوردانەوە دەڵێین، بەڵێ کەرکوک کوردستانییە و سەری کوردستانە.

دەقی پەیامەکەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی:

ساڵیادی ئازادکردنی شاری کەرکووک و هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی کوردی لە تەواوی کوردستانیان بەگشتی و خەڵکی تێکۆشەرو قارەمانی کەرکووک پیرۆز دەکەم و دروود و سڵاو دەنێرم بۆ گیانی پاکی شەهیدان و تێکۆشەرانی گەلەکەمان.
(٣٤) ساڵ لەمەوبەر، ئەوکاتەی هێزە کوردستانییەکان و رێکخستنە نهێنییەکان و شانە چەکدارەکان بەپشتیوانی و پاڵپشتی تەواوی خەڵکی کوردستان لەدژی رژێمی بەعس راپەڕین و سەرجەم و شارو شارۆچکەکانی کوردستان ئازادکرا، بە پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەوە پلانی ئازادکردنی کەرکووکمان داڕشت، ئێمە لە قۆڵی هەولێرەوەو ژمارەیەک لە هەڤاڵانمان لە قۆڵی سلێمانییەوە بەرەو کەرکووک بەڕێکەوتین و بە بەشداری خەڵکی تێکۆشەرو کۆڵنەدەری کەرکووک لە یەکەم رۆژی نەورۆزی ساڵی ١٩٩١ بە خوێنی شەهیدی سەرکردە شەهید عەبدولڕەزاق و پۆلێک شەهیدی دیکەی قارەمان شاری کەرکووکمان لەرژێمی بەعس پاککردەوەو بۆ هەموو جیهانمان سەلماندەوە کە کەرکووک کوردستانیەو لەگەڵ سەرجەم شارو شارۆچکەکانی تری کوردستان دژی بەعس راپەڕی و بەرگی ئازادی پۆشی.
لەدوای ٣٤ ساڵ، بەهەمان رۆحیەتی جارانەوە، بە دەنگێکی دلێری کوردانەوە دەڵێین بەڵێ کەرکووک کوردستانیەو سەری کوردستانە، شاری پێکەوەژیانی نێوان نەتەوەو پێکهاتەو ئایینە جیاوازەکانە، هیچ دوژمن و داگیرکەرێک نەیتوانیوەو ناتوانێت کەرکووک لەکوردستان داببڕێت، بۆیە ئەرکە لەسەر سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکان لە دەرەوەی حزبایەتی وەک مەسەلەیەکی نەتەوەیی لەکەرکووک بڕوانن و خزمەتی بکەن.
جارێکی تر ساڵیادی ئازادکردنی کەرکووک و سەری ساڵی نوێی کوردی لەهەموو لایەک پیرۆز دەکەم و سەری رێزو نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان دادەنوێنین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا