بابەتە سەرەکیەکە: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پەیامێكی
بڵاوكردەوە.
چی وت:
پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانييان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی
ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم،
هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامی و خۆشگوزەرانیدا بن.
ئەمەشی
وت: سوپاسی خەڵکی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەم کە ئیرادەی بەهێزی گەلی
کوردستان، وامان لێدەکات بەگەشبینیەوە لە داهاتویەکی باشتر بڕوانین.
زیاتر:
ئومێدەوارین لە ئایندەیەکی نزیکدا، بتوانین حکومەتێکی نوێی بەهێز و یەکگرتو
پێکبهێنین، بە شێوەیەکی باشتر و شایستەتر، درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەمان بدەین
و زیاتر خزمەتی گشت هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین و وڵاتەکەمان بەرەو
قۆناخێکی پێشکەوتوتر و گەشەسەندوتر ببەین.