تەلار لەتیف: دیداری یەکێتی ‌گرێدەری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و عێراقــە

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، دیداری ئەمجارەی یەکێتی جیاوازە و گرێدەری هەردو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و عێراقــە.

لێدوانی تایبەت: تەلار لەتیف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی ناوه‌ندی كاروباری یاسایی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بە BMC راگەیاند؛ ئەمە دوەمین دیداری یەکێتی نیشتمانی کوردستانەو لە سەرجەم شارەکاندا ئەنجامدەدرێت بۆ بەشداریکردن و وەرگرتنی بیروبۆچونی هەڤاڵانمان و گەیاندنی پێشنیار و سەرنجەکانیان بۆ داهاتو.

ئەمەشی وت: سەرجەم راپۆرتەکانی ئەم دیدار و کۆنفرانسانە ئێستا ئەنجام دەدرێن وەردەگیرێن و دواتر لەگەڵ راپۆرتی دیداری گەورە کۆدەکرێتەوە و دەهێنرێتەوە ئەنجومەنی سەرکردایەتی و دوای پەسەندکردنی، ئەوەی پەیوەندی بە پەیڕەوەوە هەبێت جیبەجێ دەکرێت و ئەوەشی پەیوەندی بە پڕۆگرامەوە هەبێت دیاریدەکرێت.

زیاتر: دیداری ئەمجارەی یەکێتی، جیاوازە و کەوتوەتە نێوان دو هەڵبژاردنەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق، دەبێتە گرێدەری هەردو هەڵبژاردنەکەو و کاری لەسەر دەکرێت بۆ داهاتو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا