قوباد تاڵەبانی: گەشبینین بەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا حکومەت پێکبهێنرێت

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران بە جیا لەگەڵ نیکۆلۆ فۆنتایا باڵیۆزی بەڕیتانیا و گلێن مایلز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کۆبوەوە.

ئەوەی هەیە: لە هەردو کۆبونەوکەدا قوباد تراڵەبانی رونیکردەوە، لێکتێگەیشتنی زۆر باش لە نێوان یەکێتی و پارتی دروستبوە و لە دواین کۆبونەوەشدا لەسەر رەشنوسی دیدگای هاوبەش بۆ حکومڕانی هەرێم رێککەوتون.

هاوکات: راشیگەیاند: بەپێی ئەم دۆخە ئەرێنییە دروستبوە، پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت خێراتر بوە و گەشبینن لە ماوەیەکی نزیکدا حکومەتی دهاتوی هەرێم پێکبهێنرێت.

ئەمەش هەیە: جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشدا هەردو لایەنی پارتی و یەکێتی هاوڕان کە بەپێی ئەو دۆخەی لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت و هەروەها بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاوڵاتییان، پێویستە حکومەتێکی بەهێز و کارا و یەکگرتو پێکبهێنرێت.

زیاتر بزانە: قوباد تاڵەبانی سوپاسی هەردو وڵاتی ئیتاڵیا و ئوسترالیاشی کرد کە لە هاوکاریکردنی هەرێم لە روبەڕوبونەوەی تیرۆردا و داوایکرد هەردو وڵات لە هاوکارییەکانیان بەردەوامبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا