هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەزیز وەیسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
عەزیز وەیسی لە دوای دەرکەوتنی چەند نیشانەیەک دەرکەوت تووشی کۆرۆنا بووە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە کە ئێستا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
عەزیز وەیسی لەدایکبوی 1968 خەڵکی شاری کرماشانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، چەندین کلیپ و ئەلبومی هەیە و لەسەر ریتمی خێرا گۆرانی دەڵێت.