١٢ ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت

کوردستان 21/07/2020

لەلایەن: arya

Alternate Text

ئه‌مڕۆ ١٢ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس سۆرانی مامە حەمە تێدەپەڕێت، کە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە کەرکوک تیرۆرکرا.

سۆرانی مامە حەمە، لە دایکبوی ساڵی 1987ە و رۆژنامەنوسی سەربەخۆی گۆڤاری لڤین بووە و ماوەی سێ ساڵ لەو گۆڤارە کاریکردوە.

سۆرانی مامە حەمە لە 21ی تەمموزی 2008 لەبەردەم ماڵی خۆیدا تیرۆرکرا، سەرەڕای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر روداوەکە، تا ئێستا دۆسیەکە بەکراوەیی ماوەتەوە و تۆمەتبارانی دۆسیەکە و هۆکاری کوشتنەکەی دیارنین.

ساڵانە رۆژنامەنوسانی کوردستان بە ئامادەبوونی خێزانەکەی یادی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە دەکەنەوە.

سۆرانی مامەحەمە بەر لە دو مانگ لە کوشتنی، هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو، تیرۆرکردنەکەشی دوای ئەوە هات کە چەند وتارێکی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردبونەوە، وەک وتاری پرسی دەرکەوتنی خانمی یەکەمی کوردستان لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی، هەروەها راپۆرتێکی لەبارەی تێوەگلانی بەرپرسانی حکومی شاری کەرکوک لەگەڵ لەشفرۆشانی ئەو شارە بڵاوکردبوەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا