رێکخەری سەنتەری میترۆ و جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە

کوردستان 06/09/2020

لەلایەن: karwan

Alternate Text

رێکخەری سەنتەری میترۆ ئەمڕۆ لەشاری ھەولێر، لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە.

رەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ لەپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "ئەمڕۆ لەشاری ھەولێر، لە تەلاری پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان( ھێمن ھەورامی) کۆبووینەوە".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "باسمان لە رەوشی ئازادی رۆژنامەوانی کرد، داوامان کرد جێبەجێکردنی یاساکانی رۆژنامەگەری و زانیاری چاودێری بکرێت، چونکە رەخنەی زۆر لەلایەن رۆژنامەنووسان ھەیە، سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی".

ئەوەشی ڕونکردۆتەوە، بەشێکی گفتووگۆکەمان تایبەت بوو بە پێشنیازی یاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا