چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێدەكرێت

کوردستان 13/09/2020

لەلایەن: karwan

Alternate Text

بەبڕی زیاتر لە 192.603.450 سەدو نەوەدودوو ملیۆن و شەش سەدو سێ هەزار و چوارسەدو پەنجا دینار، چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێدەكرێت.

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویکردۆتەوە، بەبڕی زیاتر لە 192.603.450 سەدو نەوەدودوو ملیۆن و شەش سەدو سێ هەزارو چوارسەدو پەنجا دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێدەكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو،  به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بارزۆری تۆڕی كاره‌بای چەند گه‌ڕه‌كێك و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، لەسلێمانی چەند پرۆژەیەك جێبه‌جێ ده‌كرێت".

دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کارەبای سلێمانی:

بەبڕی زیاتر لە 192.603.450 سەدو نەوەدودوو ملیۆن و شەش سەدو سێ هەزارو چوارسەدو پەنجا دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێدەكرێت.

لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی بارزۆری تۆڕی كاره‌بای چەند گه‌ڕه‌كێك و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، لەسلێمانی چەند پرۆژەیەك جێبه‌جێ ده‌كرێت پرۆژەكانیش بریتیه‌ لە:

-دانانی یەك محاویلەی مساعدو چاكسازی محاویلەی 5 فیدەری 194 سنووری كارەبای ئەزمەر.

-گواستنەوەی محاویلە كە رێگرە لەگەرەكی ئیبراهیم ئەحمەد/ وێستگەی كازیوە فیدرەی 194.

-راكێشانی كارەبا بۆ ئیفرازی ژمارە 214ی كەرتی 18 عەربەت/وێستگەی عەربەت فیدەری 91.

-راكێشانی كارەبا بۆ بەشێكی نوێ لەگەرەكی سەروەران لەكەرتی 34 چوارتاق/ وێستگەەی عەربەت فیدەری 2.

-دانانی محاویلەی مساعد بۆ گەرەكی چیا.

-صیانەكردنی محاویلە كۆنەكە/ وێستگەی قرگە فیدەری 192.

-دابین كردنی محاویلەو عەمود بۆ گوندی ژاڵەی سەروو فیدەری 127.

-گۆرینی محاویلەی 2ی فیدەری 121 باشوور تایبەت بەگەرەكی كانی با/ وێستگەی باشوور فیدەری 121.

-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 10 فیدەری 32/ وێستگەی مەڵكەندی.

-چارەسەركردنی كارەبای بازاری گۆیژە فیدەری 33.

پرۆژكه‌ لەلایەن كۆمپانیای (مزگێنی) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره‌ لەماوەی (50) رۆژدا تەواو بێت .

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا