لە چوارچێوەی ئەو نارەزایەتیانەی کە بەشێک لە دەوڵەتانی جیهان بەهۆی ئاپی تیک تۆکەوە کەوتووەتەوە، پاکستان بە تەواوی بەکارهێنانی لە وڵاتەکەیدا قەدەغەی کرد.
دەستەی رێکخستنی پەیوەندییەکانی پاکستان بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو سکاڵایانەی لەسەر ئاپئ تیک تۆک و تۆمەتبارکردنی بە بڵاوکردنەوەی بابەتی دوور لە بەهاکان، بڕیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئەو ئاپەیان لە ناوخۆی وڵاتەکەیان داوە.
پاکستان ریزبەندی ١٢هەمین ئەو وڵاتانەی گرتووە کە ئاپی تیک تۆک بەکاردەهێنن و ٤٣ ملیۆن هاوڵاتی وڵاتەکەی ئەکاونتی ئەو ئاپەیان هەیە.
بڕیارەکەی پاکستان لەناوخۆی وڵاتەکە و لەناو بەکارهێنەرانی ئاپەکەدا لێکەوتووەتەوە.