بڕیارى نوێ بۆ ئەوکەسانەى بە ئۆتۆمبێلى خۆیان دێنەوە هەرێم دەردەچێت

کوردستان 12/10/2020

لەلایەن: esmail

Alternate Text

گومرگى هەرێم رایگەیاند، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى لەدەرەوەى هەرێم دەژین و به‌ ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیان دەگەڕێنەوە كوردستان، پێویستە پابەندى چەند رێنماییەکى نوێى گومرکى هەرێم بن.

بەشى راگەیاندنی دەروازەی سنورى ئیبراھیم خەلیل بڵاویکردەوە، بەپێی رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرک کە لە رێکەوتی (6/10/2020) دەرچووە، دەبێت ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى به‌ ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیان لە وڵاتانى دیکەوە دێنه‌وە هه‌رێمى كوردستان، پاسپۆرتەکەى لە دەروازەکە لی وەربگیرێت تا ئەو کاتەى بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەگەڕێتەوە بۆ شوێنى نیشتەجێى خۆى و دەبێت کەسێکیش لە دانیشتووانى هەرێم ببێتە کەفیلى.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەسى هاتوو بۆ ناو خاکى هەرێم، ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له‌ گۆره‌پانى گومرك راده‌گیرێت هەتا ئەو کاتەى ده‌گه‌رێته‌وه‌ و خاکى هەرێم جێدەهێڵێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم مەرج و رێنماییانە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە خەڵکانى بیانین و بە ئۆتۆمبێلى تایبەتى خۆیان دێنە هەرێمى کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا