چۆن رێژەی مردن بە کۆرۆنا لەکەسانی بەتەمەندا کەمدەکرێتەوە؟

تەندروستی 12/11/2020

Alternate Text

شارەزایانی بواری تەندروستی لە ئیسرائیل رایانگەیاند، چارەسەرێکی نایابیان دۆزیوەتەوە بۆ کەمبونەوەی رێژەی مردن بە هۆی کۆرۆناوە بە ڕێژەی لە ٪٩٣.

 لەئەنجامی توێژینەوەیەکی زانکۆی حەیفا لە ئیسرائیل دەرکەوتووە، ئەوکەسانەی کە پەیوەندی دەکەن لەگەڵ ئەوکەسانەی کە لە هەمان تەمەندان لەوانەیە ئەگەری مردنیان کەمتر بێت بەکۆرۆنا.

توێژەران تێبینیان کردووە، ئەو کەسانەی کە تەمەنیان  لەسەروو  ٥٥ ساڵەوەن  و تێکەڵی کەسانی گەنج دەبن،  رێژەی مردنیان کەمدەبێتەوە  بەرێژەی ٪٥٤ بۆ ٪٦٢. 
هاوکات بۆیان دەرکەوتووە، ئەم رێژەیە بەرزدەبێتەوە بۆ ٪٩٣ ئەگەر کەسە بەتەمەنەکان لەگەڵ کەسانی وەک خۆیان مامەڵە بکەن و هاوڕێی تازە پەیدانەکەن.
توێژینەوەکە راشیگەیاندووە، ئەوکەسانەی کە تەمەنیان هەیە ئەگەری توشبوونی زیاترە بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی مردن لە گەنجەکان.
سەرپەرشتی توێژینەوەکە ئاشکراشیکردووە، لەئێستادا رووبەڕووی راستیەکی تاڵ دەبینەوە لە رۆژگاری ئەمڕۆدا، پێویستمان بە رێگە چارەیەکە کە بارودۆخمان باشتر بکات، لەبەرئەوەی ئێستا شوێنی کارەکان داخراون و پەیوەندی کۆمەڵایەتی کەم بووەتەوە.
گروپەکە رایانگەیاند، هەتاوەکو چارەسەرێک دەدۆزرێتەوە بۆ نەخۆشییەکە ئەم لێکۆڵینەوانە یارمەتی کەسانی بەتەمەن دەدات، لە کەمبوونەوەی رێژەی مردنیان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا