پۆلیسی سلێمانی: ئەو كەسانەی هێرشیانكردە سەر چێشتخانەكەی گەڕەكی عەقاری دەستگیركراون

کوردستان 22/11/2020

لەلایەن: avin

Alternate Text

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو كەسانەی هێرشیانكردە سەر چێشتخانەكەی گەڕەكی عەقاری دەستگیركراون.

عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند،هێرشبەرانی سەر چێشتخانەی كامەران دەستبەسەرن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

ئەمەش لە دوای ئەوە هات کەمێک لەمەوپێش نوسینگەى قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی داوای لە لایەنە پەیوەندییدارەکان کرد سەرجەم ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر خاوەنی چێشتخانەکەی  دەستگیربکرێن.

 ئەمەش لە دوای  ئەوە هات ئەمڕۆ لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی کۆمەڵێک چەکدار هێرشیان کردە سەر خاوەنی چێشتخانەیەک و ڤیدیۆی ڕووداوەکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵابووەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا