كۆمپانیای LG ی كۆری به‌نیازه بچوكترین ته‌له‌فزیۆن به‌شاشه‌یه‌كی نایاب و بێڕكابه‌ر به‌رهه‌مبهێنێت.
پێگه‌یه‌یكی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه به شاشه‌ی ( ئۆلید ) و به قه‌باره‌ی ( 42 ) ئینج به‌رهه‌م ده‌هێندرێت كه ئه‌مه‌ش بۆیه‌كه‌م جاره به‌رهه‌مێكی له‌وشێوه‌یه به‌و جۆره شاشه‌یه و به‌و قه‌باره بچوكه بخرێته بازاڕه‌وه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌م ساڵ كۆمپانیاكه چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی به‌شاشه‌ی ( ئۆلید ) و به‌قه‌باره‌كانی ( 42، 48، 55، 65، 77، 83، 88 ) به‌رهه‌م ده‌هێنێت و چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆری له‌لای به‌كاربه‌رانی ئه‌و كۆمپانیایه دروستكردووه.
كۆمپانیای LG بۆیه‌كه‌م جار له‌ساڵًی 1947 له‌لایه‌ن ( كو ئین هوی ) له كۆریای باشور دامه‌زراوه و ساڵًانه به‌به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی ڕكابه‌ری كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنیه‌كان ده‌كات.