دوای دەنگۆی بوونی حاڵەتێکی گومانلێکراوی توشبوون بە کۆرۆنا گۆڕدراوەکە لە هەولێر، وەزارەتی تەندروستی روونکردنەوەی بۆ BMC دا.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١، دکتۆر رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە BMC راگەیاند:" چەند کەیسێکی گومانلێکراوی توشبوون بە کۆرۆنا گۆڕاوەکە لە هەولێر هەیە، بەڵام بەهۆی دەرنەچوونی پشکنینەکان هێشتا دڵنیا نیین".
وتیشی" یەکێک لە کەسە گومانلێکراوەکان گومانی تەواوەتی لەسەرە کە هەڵگری کۆرۆنا گۆڕاوەکە بێت، ئێستا کیتەکە لە هەولێر دەستەبەرکراوە و پشکنینی بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە".
لەبارەی ئەو کیتەی کە بۆ پشکنینی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا پێویستە، ناوبراو رایگەیاند:" کیتەکە لە هەولێر هەیە و دەستەبەرکراوە، وا بڕیاریشە بۆ پارێزگاکانی دیکەش تەرخانبکرێت و لە چەند رۆژی داهاتووشدا دەگاتە سلێمانی".