ئیدارەکەی پاپا باسی بینینی مەسعود بارزانی نەکردووە

کوردستان 07/03/2021

لەلایەن: zhiar

Alternate Text

لە بڵاوکراوەکەی ڤاتیکاندا لەبارەی سەردانەکەی پاپا بۆ هەرێم باس لەبینینی پاپا فڕانسیس و مەسعود بارزانی نەکراوە.

ڤاتیکان بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر سەردانکەی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، بەڵام لەبەیاننامەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە بینینی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نەکراوە لەلایەن پاپا فڕەنسیسەوە".

بەڵام لەگەڵ ئەوەدا ئاماژە بەوەدراوە کە پاپا چاوی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم و چەند بەرپرسێکی باڵا کەوتووە.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ پاپای ڤاتیکان لە نەجەفەوە گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت پێشوازی لێکرا و دواتر چاوی بە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا