پیاوێکی ئەمریکی پاش ئەوەی دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و
هەست بە نیشانەکانی جەڵتەی دڵ دەکات، پەیوەندی بە ئیمبۆڵانس کرد و بەهەڵە بردیانە
هۆڵی نەشتەرگەری منداڵبوون.
بە گوێرەی ماڵپەڕی "folkpaper"
:" لە ئەمریکا پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵان بە ناوی "وایت" کە کێشێکی زۆری
هەیە و بەهۆیەوە بەردەوام گرفتی لەگەڵ نەخۆشییەکانی دڵ هەیە، پاش ئەوەی دۆخی
تەندروستی تێکچوو پەیوەندی بە ئیمبۆڵانسەوە کرد، بەڵام بەهەڵە بردیانە هۆڵی نەشتەرگەری
منداڵبوون و دوای ئەوەی نەشتەرگەرییەکان بۆ ئەنجامدا، دەرکەوت ئەو کەسە نە منداڵ
لە سکیدا هەیە و نە رەحمیشی هەیە".
ئاماژە بەوەشکراوە:" پاش ئەو هەڵە ئابڕۆچوونەی
ئەو پزیشکە، وایت داوایەکی یاسایی لە دژی پزیشک و نەخۆشخانەکە تۆمارکردووە و داوای
١.٢ ملیۆن دۆلار قەرەبووکردنەوە دەکات.