ئێوارەی دوێنێ تەرمی یەکێک لە خانمە پێشکەشکارەکانی میدیای ئێرانی لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردووەتەوە:" تەرمی ئازادە نامداری تەمەن ٣٤ ساڵ، پێشکەشکاری ناسراوی کەناڵی فەرمی ئێران لەماڵەکەی خۆیدا لە شاری تاران دۆزراوەتەوە"، بێ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی ئاشکرابکرێت.
نامداری خەڵکی شاری کرماشانە ماوەیەکی زۆرە لە کەناڵی فەرمی ئێران وەک پێشکەشکار دەرکەوتووە.