پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی بەجلوبەرگی ژنانەوە دەستگیرکرد کە لەبازاڕی هەولێر سەرقاڵی دەرۆزەکردن بووه.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی نیسان، پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوان لەهەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دوای چاودێرییەکی وردی تیمەکانیان کەسێک دەستگیرکرا کە بە جلوبەرگی ژنانەوە دەرۆزەی دەکرد".
راشیگەیاند:" تۆمەتبار (ش.ع.ب) دانی بە تاوانەکەیداناوە و ناوبراو ماوەیەکە لەسەر پردی پەڕینەوی نزیک بازاڕی لەنگە ئەو کارە دەکات و سێ خوشکەزاشی بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێناوە".
تۆمەتبارەکە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەرو بە پێی مادەی ٣٩٠ لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.