نرخی نەوت دابەزی

ئابوری 24/11/2022

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی بۆرسەی جیهاندا، نرخی نەوتی خاو بە هەردوو جۆرەکەیەوە دابەزی، ئەویش دوای بڕیارێکی کۆمەڵەی G7.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بۆرسەی جیهانیدا نرخی نەوتی خاو دابەزی، بەشێوەیەک کە یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٤٩ سەنت لە بەهاکەی دابەزی و بە ٨٤ دۆلار و ٩٧ سەنتی ئەمەریکی مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها، نەوتی خاوی تەکساسیش بەدوور نەبوو لەم دابەزینە، کە ئەم جۆرەیان ٣٢ سەنتی لە دەستدا و بە ٧٧ دۆلار و ٦٢ سەنتی ئەمەریکی مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە وڵاتانی کۆمەڵەی G7 بڕیاریاندا بە رێگەدان بە روسیا بە ساغکردنەوە نەوتەکەی بە نرخێکی دیاریکراو و رێگەپێدراویشە کۆمپانیا رۆژئاواییەکان بیکڕنەوە، ئەمەش فشارەکانی سەر نەوتی خاوی کەمکردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا